نهێنی دابه‌زینی كێشی ئه‌م خانمانه بزانە
November 12, 2015
رەنگا و ڕەنگ
رێبیكا جۆنسن 63 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی كرد به راهێنانی وه‌رزشی و راكردن بۆ ماوه‌ی 30 خولهك و خواردنی جۆراو جۆر له زهلاَتهی ته‌ندروست، ئه‌م خانمه بۆ ئه‌وه‌ی هانی خۆی بدات كه كه‌كێشی خۆی دابه‌زێنێت هه‌ڵده‌ستا به كرینی جل و به‌رگی نوێی قه‌باره بچوكتر له له‌شی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات كێشی خۆی دابه‌زێنێت و له‌به‌ری بكات.
شا‌رلوت سیامز توانی 50 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زێنێت به ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی رۆژانه له‌ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كێشی دابه‌زێت ته‌نها له‌كاتی برسی بووندا نانی ده‌خوارد، بهلاَم ژه‌می كه‌م كه‌م.
لین 76 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زاند به هاوكاری پسپۆڕانی خواردنی دروست و راهێنانی وه‌رزشی رۆژانه بۆ ماوه‌ی 40 خولهك، لین ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی زیاتر وای لێكردم و هانی دام كێشم دابه‌زێنم خۆشه‌ویستیم بوو بۆ خودی خۆم و باوه‌رم زۆر به توانای خۆم هه‌بوو.
تێری فیشیر دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی كرد به خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و ژه‌می رێك و پێك و راهێنانی وه‌رزشی رۆژانه، توانی 90 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زێنێت.
لوری 47 كیلۆ له كێشی خۆی دابه‌زاند به 4 ساڵ، به رێجیم و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست ئه‌مه‌ش به هاوكاری پسپۆرانی بواری خۆراكی به‌سود.
له‌كۆتایدا هه‌موو كارێك پێویستی به‌توانا و بروا به‌خۆبوونه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تۆش كێشی خۆت دابه‌زێنیت باشترین رێگا ژه‌مه خۆراكی ته‌ندروست و راهێنانی وه‌رزشی رۆژانه‌یه.
خەندان لایف
