كێكی گوێز هیندی و پسكیت
November 12, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كوپێك شیری شل
2 كه‌وچكی گه‌وره نیسكافه
پسكیتی به‌رچای
كوپێك كرێمی خام
گوێزی هیندی
شوکولاتە خاو
چۆنێتی دروستكردنی:
نیسكافه و شیره‌كه تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌كه‌ین پسكیته‌كان پارچه پارچه تێهه‌ڵكێشی گیراوه‌كه ده‌كه‌ین و ریزی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر قاپێكی شوشه‌ی ته‌خت، پاشان كرێمه خامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا دواتر گوێزی هندیه‌كه دوباره هه‌مان كردار ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه تا ده‌بێته 3-4 چین و له‌كۆتایدا كه‌مێك نیسكافه و گوێزی هندی بكه‌ره‌وه سه‌ری، پاشان شوكولاَته‌ی ئاماده‌كراو بكه به‌سه‌ریدا و پێشكه‌شی بكه.
خه‌ندان لایف
