شاورمه‌ی گۆشت
November 11, 2015
رەنگا و ڕەنگ
نیو كوپ سركه‌ی سێ‌و
چاره‌كه كوپێك زه‌یتی زه‌یتون
چاره‌كه كوپێك شه‌ربه‌تی لیمۆ
2 كه‌وچكی بچوك به‌هاراتی تایبه‌ت به شاورمه
سه‌ره كه‌وچكێكی بچوك دارچینی هارراو
كه‌وچك و نیوێكی بچوك خوێ
(1-2) پیازی وردكراو
كه‌وچكێكی بچوك حێل(به‌پێی ئاره‌زوو)
700 گرام گئشتی مانگا
چۆنێتی دروستكردنی:
سركه‌و زه‌یت و به‌هارات و خوێ و پیاز و دارچینی و حێله‌كه پێكه‌و تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین له قاپێكدا و جوان تێكی ده‌ده‌ین.
گۆشته‌كه پارچه پارچه ده‌كه‌ین و جوان ده‌یشۆینه‌وه ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ئاماده‌كان كردبوو ده‌یكه‌ین به‌سه‌ریدا ده‌یخه‌ینه خواره‌وه‌ی به‌فرگره‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌وێكی ته‌واو.
بۆ رۆژی دوای له به‌فرگردا ده‌ریده‌هێنین و ده‌یخه‌ینه قاڵبه‌وه بۆ ناو فڕنێكی گه‌رم، بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك و پاشان دوای ئاماده‌بوونی مه‌عده‌نوس و پیاز و ترشی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین .
خه‌ندان لایف
