7 به‌كارهێنانی سه‌یر و سه‌رسورهێنه‌ری كیسی سیلیكا!
November 6, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1-وشكردنه‌وه‌ی مۆبایل له دوای ته‌ربوونی
زۆرمان توشی ئه‌و حاڵه‌ته بووین مۆبایله‌كانمان ته‌ر بووه به‌هۆی كه‌وتنه ناو ئاوه‌وه، دواتر به‌هۆی شێوه ره‌نگه مۆبایله‌كه‌مان هه‌رگیز چاك نه‌بوبێته‌وه بهلاَم ده‌توانی كاتێك مۆبایله‌كه‌ت ته‌ڕ ده‌بێت بیخه‌یته ناو ده‌فرێكی پلاستیكیه‌وه و 5 كیس سیلیكا تێبكه‌یت تا به ته‌واوی وشكی ده‌كاته‌وه و شێی نامێنێت.
2-پاراستنی گوێزان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گوێزانی تایبه‌تی خۆت یان هی هاوسه‌ره‌كه‌ت پارێزراو بێت له شێ و ژه‌ن و تا توشی هه‌وكردن نه‌كات ئه‌وا بیخه‌ره ده‌فرێكی پلاستیكیه‌وه و 5 كیس سیلیكای تێبكه.
3-پاراستنی جل و به‌رگ
كاتێك جل و به‌رگی وه‌رزانه هه‌ڵده‌گریت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆ پاراستنی له شێ و بۆنی ناخۆش ئه‌م كیسانه بكه‌ره ناو ئه‌و جانتایه‌ی جله‌كانت تێدا هه‌ڵگرتووه.
4-پاراستنی وێنه كۆنه‌كان
ئه‌گه‌ر وێنه كۆنه‌كانت كاتێك ده‌ریده‌هێنێت بۆنێكی ناخۆشی لێدێت؟ ئه‌وا شێ لێیداوه و ره‌نگه ره‌نگی وێنه‌كه‌شی تێك دابێت هه‌ر بۆیه بۆ پاراستنی وێنه‌كانت ده‌توانی كیسی سیلیكا بكه‌یته ئه‌و جانتایه یان ئه‌و شته‌ی وێنه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گریت.
5-پاراستنی زیوهكان
كیسی سیلیكا ده‌بێته هۆی پاراستنی زیو له ره‌نگ تێكچونی و ده‌توانی چه‌ند كیسێك بكه‌یته ناو ئه‌و پارچه زیوانه‌ی هه‌ڵیده‌گریت.
6-وشكردنه‌وه‌ی گوڵ
ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به وشكرنهوهی گوڵ ده‌ده‌یت بۆ خێراكردنی ئه‌م كرداره ده‌توانی كیسی سیلیلكا به‌كاربێنیت و بیكه‌یت ناو ئه‌و ده‌فره‌ی گهلاَی گوڵه‌كانت تێكردووه.
7-پارێزگاری كردن له رازاندنه‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ (ئێكسسوارات)
ئه‌و كریستاڵ و ملوانكه و رازاندنهوانهی خانمان به‌كاریده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی تێك نه‌چێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه ده‌توانی كیسی سیلیكای تێدا هه‌ڵبگریت.
