شۆربای گۆشت و نۆك
November 5, 2015
رەنگا و ڕەنگ
½ پیازی وردكراو
¼ كوپ مه‌عده‌نوسی وردكراو
¼ كوپ كه‌ره‌وزی وردكراو
½ كوپ ته‌ماته‌ی وردكراو
½ كوپ نیسكی خری سه‌وز
كوپێك نۆكی قوت‌و واتا ئامهدهكراو
1 كه‌وچكی بچوك زه‌عفه‌ران
½ یان 1 كه‌وچكی گه‌وره دۆشاوی ته‌ماته
150 گرام گۆشتی ورد كرا‌و
كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتون
خوێ به‌گوێره‌ی ئاره‌زوو
چۆنێتی دروستكردنی:
زه‌یتی زه‌یتونه‌كه ده‌خه‌ینه مه‌نجه‌ڵێكه‌وه ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگر پاشان گۆشته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین.
دوای گۆشته‌كه‌مان سور بۆوه و ئاڵ بوو پیازی تێده‌كه‌ین و تێكی ده‌ده‌ین له پاشان كه‌ره‌وز، زه‌عفه‌ران، ته‌ماته، دۆشاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا.
پاشان 6 كوپ ئاوی تێده‌كه‌ین و بۆ ماوه‌ی 10 خولهك تێكی ده‌ده‌ین، دواتر مه‌عده‌نوس و نۆكه‌كه و خوێكه‌ی تێده‌كه‌ین و سه‌ری مهنجهڵكه ده‌نێینه‌وه و وازی لێدێنین بۆ ماوه‌ی 10 خولهك و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
تێبینی: ده‌كرێ هه‌ر به‌هاراتێك كه خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت تێی بكه‌یت.
