ئایا ئه‌زانیت شارێك هه‌یه‌ هه‌رگیز ئافره‌تی تێدا ناژی؟

ئایا ئه‌زانیت شارێك هه‌یه‌ هه‌رگیز ئافره‌تی تێدا ناژی؟
هه‌میشه‌ له‌ ژیاندا رووداوی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ر و جیاواز ده‌بینین كه‌ هه‌ندێك جار ره‌نگه‌ بروا ناكرێت، له‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ سه‌یره‌كانی ژیان كه‌ ره‌نگه‌ هه‌رگیز نه‌تبیستبێت ئه‌وه‌یه‌ شارێك هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها پیاوی تێدا ده‌ژی.

له‌ نزیك ده‌ریای ئیجه‌ و 40 میل نزیك ولاَتی یۆنان شارێك هه‌یه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی دورگه‌دایه‌ و له‌سه‌ر شاخێكی به‌رده‌لاَنه‌ به‌ناوی (ئه‌سوس) و ته‌نها پیاوه‌ "ره‌هبه‌نه‌كانی ئه‌رسوزكسی یۆنانی" تێدا ده‌ژین و نزیكه‌ی 4 ملیۆن پیاو ده‌بن، له‌ پێناو دوركه‌تنه‌وه‌ له‌ سێكس كردن و پاراستنی پیرۆزی ئه‌و شاره‌ به‌هه‌موو جۆرێك چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌و شاره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نانه‌ ئاژه‌ڵی مێینه‌ش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێكیش هه‌وڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بدات بۆ ئه‌و شاره‌ زیندانی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ.

هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا زۆر هه‌وڵیدا ئه‌و یاسایه‌ لاببرێت به‌لاَم به‌ هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌وه‌ نه‌درا قبوڵ بكرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاژنه‌ ئیلیزابیس كه‌ ناسراوه‌ به‌ " شاژنی پیرۆز" كه‌ له‌ كاتی خۆیدا سه‌ردانی ئه‌و دورگه‌یه‌ی كردووه‌.
Top