بسكیت به كاكاو
November 4, 2015
رەنگا و ڕەنگ
2 كوپ ئارد
1 كوپ شه‌كر
نیو كوپ كاكاو
كه‌مێك خوێ ( ته‌نها سه‌ره كه‌وچكێكی چا)
كوپێك كه‌ره یان زه‌یت
نیو كه‌وچك پیكن پاوده‌ر
نیو كوپ شوكولاته‌ی كرێمی واتا
نیو كوپ كرێمی سپی خام
نیو كه‌وچك ورده نه‌عنا
چۆنێتی دروستكردنی:
1-كه‌ره و شه‌كره‌كه پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و جوان تێكی ده‌ده‌ین تا ده‌بێته كرێم.
2-له ده‌فرێكی تردا به جیا ئارد و كاكا و خوێ و پیكن پاوده‌ره‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.
3-هه‌ر دوو ئاوێته‌كه پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و جوان تێكی ده‌ده‌ین تا ده‌بێته هه‌ویر.
4-هه‌ویره‌كه‌ی ئاماده‌مان كردووه ده‌یخه‌ینه به‌فرگره‌وه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك، پاشان پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ین.
5-پارچه‌كان ده‌خه‌ینه سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی ناو فڕن و گه‌رمی ده‌كه‌ین به پله‌ی 160 بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك.
6-ورده نه‌عناكه له‌گه‌ڵ كرێمه سپیه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاگر دایده‌نێین پاشان كرێمه شوكولاَته‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا تا ئاوێته‌یه‌ك ئاماده ده‌بێت و پاشان دایده‌گرین بۆ نیو كاتژمێر، وازی لێده‌هێنین تا سارد ده‌بێته‌وه.
7-بسكیته‌كانی ئاماده‌تكردووه تێهه‌ڵكێشی كرێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و دایده‌نێین تا وشك ده‌بێته‌وه پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
