چ جۆرە نەخش و رەنگێكی جـانتای دەستت هەڵدەبژێریت

چ جۆرە نەخش و رەنگێكی جـانتای دەستت هەڵدەبژێریت
جانتای دەستی خانمان، بە كەرەستەی نهێنی ئافرەت دادەنرێ، كە هەم بۆ هەڵگرتنی كەرەستە تایبەتەكانیانە و هەمیش بۆ جوانییە، هەندێ لە كچان دەڵێن: جانتاكانمان تەنیا خۆمانی تێدا نییە، بەڵكو هەموو شتێكی تێدا بەدی دەكرێت، هەرگیزیش پیاو دڵی نایەت سەیری جانتای كچان و ئافرەتان بكات، ئەو جانتایەی وەك مۆدێكی شیاو دادەنرێ، لە هەر وەرزێكدا جۆرە شێوازێك دەكەوێتە ئاراوە و خانمانیش سوود لەو كەرەستەیە وەردەگرن، تا لەگەڵ مۆدی جل و بەرگ و دەست و مەچەكیان بڕازێتەوە، لە وەرزی پاییزیشدا، كە وەرزی زەرد بوون و وەرینی گەڵای دارەكانە، تەنانەت لەو وەرزەدا رەنگەكان ئەوەندە بە سرووشتەوە دیار نامێنن، ئەگەر رەنگێكی زەق هەبێ، لە دوورەوە دەبینرێت، چونكە سەراپای باخچە و باغ و پاركەكان و داروبارەكان، زەردن یان هەڵوەریون، پسپۆران دەڵێن: ئەگەر خانمێك جانتایەكی دەستی لە رەنگێكی وەك شەكەری یان زەردی كاڵ بێت، چ سوودێكی نابێت لەو وەرزەدا، چونكە نە لە دوور و نە لە نزیكدا دەرناكەوێت، بۆیە ئامۆژگاری كچان و خانمان دەكەین، كە ئەگەر جلەكانیان لە رەنگی پاییزن، وەك رەنگەكانی: قاوەیی و رەساسی و رەش و سپی، با جانتاكانی دەستیان رەنگاورەنگ بێت، مەبەست لەوەشدا كە جیاوازییەك لە رەنگەكاندا هەبن، دەتوانن ئەو جۆرە جانتایانە هەڵبژێرن كە لە نەخشێكی كەم و رەنگێكی تۆخ و زەقن.
Top