لە تازەترین نمایشی جمناستیكی خۆیدا، ئامادەبووان و دەزگاكانی میدیا و رۆژنامەوانی سەرمەست كرد، كاتێك بە جوولە سەیر و سەركێشەكانی جەستەی خۆی بە جۆرێك لار دەكردەوە و دەخستەوە ناو یەكتر، سەرنجی هەمووانی بۆخۆی راكیشابوو، ئەوەی باسی دەكەین كچە جمناستیكی رووسی (مارگریێتا مامون)ە، كە بە (ریتا) ناسراوە، جەستە و لەش ولاری هیچ كەسێك ئەوەندە نەرم نییە بەم چەشنەش ناچەمێتەوە وەك جەستەی ئەو كچە نمایشكارە، ریتا لە دایك بووی (1995) ی شاری مۆسكۆی رووسیایە، درێژی باڵای دەگاتە (165) سەنتیمەتر و كێشی دەگاتە (45) كیلۆگرام، دوای پێشكەشكردنی چەندین نمایشی لەم جۆرەدا، لەلایەن یانەی (گازپرۆم)ی رووسی بە پارەیەكی زۆرەوە داوا كراوە كە نمایش بۆ ئەو یانەیە بكات، تا ئێستاش چەندین پاڵەوانێتی جمناستیكی بەدەست هێناوە، دایكی دەڵێت: ریتا لە منداڵیەوە جوولەی وایدەكرد سەرسامی دەكردم و دەمگوت شوێنێكی دەشكێ، بەڵام تا ئێستا ئەو نمایشە سەیرانە دەكات هیچی بەسەر نەهاتووە و بۆیە لە منداڵییەوە ناومان ناوە كچە لاستیك!