ته‌پسی ماسی به ربه‌هه‌نار
November 1, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 كیلۆ ماسی
3 پیاز
نیو كیلۆ ته‌ماته
2 بیبه‌ری سه‌وز
نیو كوپ ربه هه‌نار
2 كه‌وچكی گه‌وره رۆن
2 لیمۆ به‌سره
بیبه‌ری وشكی هارراو
1 ده‌سك كه‌ره‌وز
خوێ
سیر به‌پێی پێویست
چۆنێتی دروستكردنی:
سه‌ره‌تا ماسیه‌كه پاك ده‌كه‌ین و پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ین ده‌كرێ به ساغیش بێت.
مه‌نجه‌ڵێكی چه‌وركراوی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین پێویسته مه‌نجه‌ڵه‌كه تایبه‌ت بێت به ناو فرن.
پیازه‌كه‌ی به ئه‌ڵقه‌ی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین و هه‌ندێكی ده‌خه‌ینه بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه و ماسیه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ناو، پاشان خوێی پێوه ده‌كه‌ین.
به‌شه‌كه‌ی تری پیازه‌كه و سیر و لیمۆ به‌سره و بیبه‌ره سه‌وزه‌كه و ته‌ماته‌كه به وردكراوی ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا.
ئاوی ربه‌هه‌نار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئاو رۆن ده‌كرێ به‌سه‌ریدا و سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌نێینه‌وه و ده‌یخه‌ینه ناو فڕنێك پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بێت.
پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی پێ بگات پێویسته سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه لاببرێت تا سور بێته‌وه پاشان كه‌ره‌وزه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
