به‌رامبه‌ر مردنی هه‌ر تاكێی خێزانه‌كه‌یان په‌نجه‌یان ده‌بڕنه‌وه
October 28, 2015
رەنگا و ڕەنگ
هۆزی "دانی" كه به‌شێكن له دانیشتوانی ولاَتی ئه‌نده‌نوسیا به جۆرێكی سه‌یر گوزارشت له خه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ مردووه‌كانیان كه بریتیه له ئازاردانی له‌شی خۆیان، له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌م هۆزه‌دا وا باوه له دوای مردنی هه‌ر تاكێكی نزیكی خێزانه‌كانیان ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماون سه‌ری په‌نجه‌كانیان ببڕنه‌وه واتا مردنی تاكێك به‌رانبه‌ر بڕینی سه‌ری په‌نجه‌یه‌ك.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش ئامێری بڕین یان چه‌قۆ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان دوو هێنده بێت و له دوای برینی په‌نجه‌كان له‌به‌ر خۆرا ده‌وه‌ستن تا وشك ده‌بێته‌وه برینه‌كه، ئه‌م دیارده‌یه مێژووه‌كه‌ی كۆنه و تا ئێستاش ماوه‌ته‌وه و ئه‌نجام ده‌درێت.
