لەمە بەدواوە كەش و هەوا بەرەو ساردی دەچێ و كچان و ئافرەتانیش پێویستە پێست و جوانییان لە سەرما بەدوور بگرن و خۆیان بپارێزن، بە تایبەت بەیانیانی زووی كوردستان، كە كەشێكی ساردی هەیە و بای سبەینانیش كاریگەری هەیە لەسەر پێست، تەنانەت شەوانەش، پلەكانی گەرما كەم دەبێتەوە و بەمەش كەش و هەوا سارد دەبێ، خانمانیش لەم وەزرەدا، بەهۆی گۆڕانكاری لە جل وبەرگدا تەنیا دەست و دەم و چاو و مل و بەرۆكیان بە دەرەوەیە، بۆئەوەی ئەو شوێنانەی بەدەرەوەن لە سەرما بپارێزرێن، خانمان دەتوانن سوود لە شاڵ وەربگرن، كە لەم وەرزەدا زیاتر شاڵ بەكاردەهێنرێت، بریتییە لە پارچە قوماشێكی ناسك، بە شێوەیەكی جوان نەخش كراوە، كاتێك ئەو شاڵە لە ملت دەئاڵێنیت، ئیدی بەرۆك و ملت و تەنانەت بەشێكی روومەتیشت بەر سەرما ناكەوێ و پارێزراو دەبێ، لە وەرزی زستانیش ملپێچ دەردەكەوێ، كە ئەویش بۆ پاراستنی ملە لە سەرمای بەتێنی زستان، جیاوازی نێوان شاڵ و ملپێچ ئەوەیە، شاڵ تەنكترە و زیاتر بۆ جوانی بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەكرێت بەشێكی بخرێتە سەر رووخسار، تا لە تۆز و خۆڵی ئەو وەرزەدا بتپارێزێت، شاڵ لە هەموو جۆرە رەنگێكدا هەن، دەتوانی شاڵی رەنگاوڕەنگ یان تاك رەنگ هەڵبژێریت، كە زیاتر لەگەڵ جلەكانتدا گونجاو بێت.