زاوا دوو ئەوەندە و نیوی بووكەكەیە، زاوا گەنجێكی باڵابەرزی چوارشانە، بووكەش یەك مەتری تەواو لە زاوا كورتترە، ئەگەرچی بەژن و باڵای پیاوان درێژترە لە باڵای ئافرەتان، تەنانەت هەندێ لە كچانیش دەخوازن كە هاوسەرەكانیان لە خۆیان درێژتر بێ، هەروەها پیاوانیش دەخوازن هاوسەرەكانیان باڵا بەرز بێ، بەڵام ئەو پیاوە هەموو ئەو قسە و بیرۆكانەی رەت كردۆتەوە، ئێستاش بۆتە هاوسەری ئافرەتێك كە مەترێك لە خۆی كورتترە، ئەو ئافرەتە ناوی (ئاماندا فایڤ)ەو درێژی باڵای تەنیا (81) سەنتیمەترە، ئەو كوڕەش ناوی (ستیڤن)ە باڵای (185) سەنتیمەترە، كە لە دڵەوە ئەو ئاماندای خۆشویستووە و ئێستاش بڕیاری هاوسەریانداوە، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن زاوا بووكەكەی لە باوەش و سەر شانی داناوە، وەك ئەوەی كچی خۆی بێت؟