بووك و زاوا بە كۆمەڵێك هەنگاوی هەمەچەشن تێدەپەڕن، هەندێكیان ئاسان و هەندێكی دیكەش ماندووبوونی پێویستە، هەندێكیان وەك لاسایی كردنەوەی نەریتی بووك گواستنەوە و بە دڵی خۆیان هەنگاوێك یان كارێك لە كاری هاوسەرگیریان زیاد دەكەن یان گۆڕانكاری بەسەر شێوازی سرووشتی زەماوەندی هاوسەرگیریدا دەهێنن، وێنەگرتن بەشێكی سەرەكییە لە پرۆسەی هاوسەرگیری بووك و زاوا، كە وەك نەریتێكی جاران و دووبارە و رۆتین، وێنەگرتنی بووك و زاوا، هەردەم لەگەڵ یەكترن، زۆر كەم دەبینین كە بووك و زاوا بە جیا وێنەی خۆیان بگرن، كە ئەوەش یەكێكە لە شێوازە مۆدێرن و تازەكانی وێنەی بووك و زاوا، تەنانەت لە پێشوودا ئەو هەنگاوە هەبووە، كە سەرەتا بووك و زاوا وێنەی یەكتریان لە جیا دەگرت، تا هەر یەكە بە جۆرە گۆشەیەك و لەقتەیەك وێنەیەكی جوانی هەبێ، كە زیاتر لە سەروبەندی پێش یان كاتی زەماوەند دەگیران، لەمەودوا با خانمانی بووك بیر لەوە بكەننەوە جگە لەوەی وێنە لەگەڵ زاوا دەگرن، پێویستە وێنەی تایبەتی بە خۆیانیان هەبێت، كە جوانی خۆیان و كراس و پرچ و تارای سپیان دەردەكەوێ، لە داهاتووشدا ئەو وێنەی تەنیا خۆت، لە ماڵەكەتدا دابنێ، تا جوانی ئەو رۆژەت هەردەم لەبەرچاو بێت، هەوڵبدە داوا بكەیت كە وێنەی خۆت بە بووكێنی، لە نێو باخچە و شوێنێكی سرووشتیدا بێت، یان دەكرێ لە شوێنێكدا بێت، كە پایەبەرزن لە جوانی و رەواڵەتدا، چونكە هەر تۆی شوێنەكە و وێنەكەش رازاوە و جوان دەكەیت، تاوەكو یادگارییەكی چەندین ساڵە لەنێو ماڵەكەتدا بمێنێتەوە.