نانی خورما
October 25, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پێداویستیه‌كانی:
كه‌وچكێكی بچوك و نیو بیكن پاوده‌ر
هارراوه‌ی گوێز واتا تۆزی گوێز
چاره‌كه كه‌وچكێكی بچوكی چا خوێ
چاره‌كه كه‌وچكێكی بچوك پیكربوناتی سۆدیۆم (تۆزێكه بۆ نان به‌كاردێت هه‌ر هه‌مان ناوی هه‌یه)
3 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره‌ی كه‌م چه‌وری یان زه‌یت.
4/3 كوپ شه‌كر
كوپێك خورمای بێ ناوك
كوپێك ئاوی گه‌رم
هێلكه‌یه‌ك
كوپێك گوێز
كوپێك مێوژ یان كشمیش
كوپ و نیوێك ئارد
شێوازی ئاماده‌كرنی:
1-خورماكه بكه‌ره ئاوه گه‌رمه‌كه‌وه.
2-ئارده‌كه بكه ده‌فرێكه‌وه و تۆزی گوێزه‌كه و سۆدیۆم و خوێ و پیكن پاوده‌ره‌كه‌ی تێبكه.
3-شه‌كر و كه‌ره و هێلكه‌كه به خه‌لاَته تێكه‌ڵ بكه له‌دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو تێكه‌ڵ بوو تێكه‌ڵه ئاماده‌كراوه وشكه‌كه‌ی پێشوی تێبكه و به‌رده‌وام به له تێكدانی به خه‌لاَته و ورده ورده خورماكه‌شی تێبكه.
4-دوای ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه ئاماده‌بوو گوێز و مێوژه‌كه یان كشمیشه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا.
5-هه‌ویره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر شێوازێك خۆت ئاره‌زوو ده‌كه‌ی له‌سه‌ر قاڵبێكی چه‌ور كراوی فڕن ریز بكه و دواتر بیخه‌ره فڕنه‌كه‌وه له‌سه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمی مامناوه‌ند به‌جێی بهێڵه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك تا ته‌واو ده‌برژێ دواتر به گه‌رمی پێشكه‌شی بكه.
