بە وێنە...3 پیاو بڕیار ده‌ده‌ن دوگیانی ئافره‌ت تاقی بكه‌نه‌وه‌!

بە وێنە...3 پیاو بڕیار ده‌ده‌ن دوگیانی ئافره‌ت تاقی بكه‌نه‌وه‌!
به‌ پێی بلاَوكراوه‌یه‌كی "ده‌یلی مه‌یلی" به‌ریتانی 3 پیاو خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی دوگیانی تاقی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك، هه‌ر سێ پیاوه‌كه‌ باوكن و خاوه‌نی منداڵن.

ئه‌م سێ باوكه‌ به‌ناوی (جیسۆن برایملی و ستیف هانسون و جونی) هەڵدەستن بە لەبەرکردنی به‌دله‌یه‌كی شێوه‌ دوگیانی به‌ هه‌مان كێشی قورسای ئافره‌تی دوگیان لە مانگی كۆتایدا، كاره‌كانی رۆژانه‌یان به‌و به‌دله‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ كاره‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یە بۆ ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا هه‌ست به‌ ژیانی دایكێك بكه‌ن له‌ كاتی دوگیانی و بزانن ئازار و كێشه‌كانیان چۆنه‌.
Top