پیاوێك رۆژانه‌ 2 كیلۆ و نیو بیبه‌ری تون ده‌خوات

پیاوێك رۆژانه‌ 2 كیلۆ و نیو بیبه‌ری تون ده‌خوات
به‌ پێی بلاَوكراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی پیاوێكی چینی ته‌مه‌ن 48 ساڵ رۆژانه‌ 2 كیلۆگرام و نیو بیبه‌ری تون ده‌خوات، بیبه‌ری تون بۆته‌ ژه‌مێكی سه‌ره‌كی خۆراكی و به‌درێژای رۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكێك و به‌جیاش ده‌یخوات و رۆژێكی بێ بیبه‌ری تون ناچێته‌ سه‌ر.
له‌ رووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ بۆته‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و به‌رده‌وام بیبه‌ری تونی پێیه‌ و ناسراوه‌ به‌ "پاشای بیبه‌ری تون"، ئه‌م پیاوه‌ چینیه‌ به‌شداری زۆر بۆنه‌ و پێشبڕكێی كردووه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ و خه‌لاَتی پێ به‌خشراوه‌ له‌ خواردنی زۆرترین بیبه‌ری تون.
Top