باڵـــندەكەی تویتەر !

باڵـــندەكەی تویتەر !
زۆربەمان زیاتر لە ئەوكاونتێكی تۆڕە كۆمەڵاتییەكانمان هەیە، كە ئێستا بە سەدەها تۆڕی جۆراوجۆرن، هەندێكیان لە نێو خەڵكدا گرنگن و كەسانێكی زۆر رۆژانە لەسەر ئەو تۆڕانە بیر و ڕا و قسە و دەردە دڵی خۆیان دەكەن، یەكێك لەو توڕە بەناوبانگانەدا توڕی (تویتەر)ـە، تویتەر، واتە زەقزەقەی باڵندە، جگە لەوەش ئەو ناوە لە ناوی باڵەندەیەكە بە ناوی (تویتەر) وەرگیراوە، كە دەكەوێتە ریزی باڵندەكانی (Muscicapidae)، ئەو جۆرەش زیاتر لە (ژاپۆن و چین و كۆریا و رووسیا) هەن. رەنگی ئەو باڵندەیە شینە، هەیانە شینی تۆخ و كاڵ و ئاسمانی، درێژییەكەی دەگاتە (16) سنتیمەتر بە كلكەیەوە، دوو قاچی بچووكی هەیە، ئەو تۆڕەش بە ناوی ئەو باڵندەیە كراوە، كە لەساڵی (2006) گەنجێكی ئەمریكی بە ناوی (جاك دورسیالزی) ئەو كارەی ئەنجام داوە كە یەكێكە لە پسپۆڕەكانی بواری تەكنەلۆژیا و كۆمپیوتەر، بەیانەییەك ئەو جۆرە باڵندەیە لەسەر پەنجەرەی ئەو كوڕە دەبێت و دەچریكینێت، ئەویش بیرۆكەی ئەو تۆڕەی لە چریكەی ئەو باڵندەیە بۆ دێت، كە مرۆڤ وەك باڵندە بچریكێنێت، وەكو لە زۆربەی تۆڕەكانی دیكەدا بەرامبەر بە كۆمێنتە، ئێستاش بۆتە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان.
Top