وافل به كرێم كارامێل
October 20, 2015
رەنگا و ڕەنگ
2 كوپ ئارد
3 كه‌وچكی بچوك شه‌كر
4 زه‌ردێنه‌ی هێلكه
4 سپێنه‌ی هێلكه
كوپ و چاره‌كێك شیری شل
1 كوپی گه‌وره پیكن پاوده‌ر
2/1 كوپ زه‌یت
سه‌ره كه‌وچكێكی بچوك خوێ
سۆسی تایبه‌تی كرێم كه‌رامێل
مۆز و شلكی پارچه‌كراو
چۆنێتی دروستكردنی:
1-له سه‌ره‌تادا مادده وشكه‌كان ئارد و پیكن پاوده‌ر و شه‌كر و خوێیه‌كه تێكه‌ڵ بكه.
2-زه‌ردێنه‌ی هێلكه و شیر و زه‌یته‌كه به‌ته‌وای له ده‌فرێكی جیادا تێكه‌ڵ بكه پاشان پێكهاته وشكه‌كانی بكه به‌سه‌ردا.
3-دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ت تێكه‌ڵ كرد و بوو به هه‌ویر سپێنه‌ی هێلكه‌كه‌ش بكه به‌سه‌ریدا و تێكه‌ڵی بكه.
4-به چێنێكی ته‌نك هه‌ویره‌كه بكه سه‌ر قاڵبێكی چه‌وركراوی فڕن و دواتر بیخه‌ره فڕنه‌وه تا پێده‌گات.
5- دوای برژان و سارد بونه‌وه‌ی كرێم كارامێل و میوه‌كه‌ی ئاماده‌ت كردووه بیكه به‌سه‌ریدا و بیرازێنه‌ره‌وه دواتر پێشكه‌شی بكه.
