گیانداران، هەزارەها جۆریان هەن، هەر یەكەو شێوەیەكن، زۆریان جوانن و هەشیانە شێوەی بە دڵی مرۆڤ نییە، بەڵام هەندێكیان لە خۆیانەوە لەلایەن مرۆڤەوە خۆشەویست دەبن، تەنانەت هەندێكیشیان لەلایەن مرۆڤەوە بەخێو دەكرێن و ماڵی دەكرێن، یەكێك لەو گیاندارانانە ئەسپە، كە گیاندارێكی خۆشەویستە لەلای مرۆڤ، سەرەڕای ئەوەی كاری پێدەكرێت، هەروەها وەكو گیاندارێك بۆ نمایشی جوانی و ئەسپسواری بەكاردەهێندرێت، ئەوەتا جوانترین ئەسپ دەركەوتووە، كە دەكرێت بە شاجوانی ئەسپەكان دابنرێت، ئەو ئەسپە رەنگی رەشە و ناوی (فریسیان)ـە، ناوەكەی لەو ناوی ئەو ناوچەیە هاتووە كە ئەسپەكەی لێی دەركەوتووە و ژیاوە، ئەو ناوچەیە دەكەوێتە وڵاتی هۆڵەندا، ئەو ئەسپە رەنگ رەشە، درێژییەكەی دەگاتە (173) سەنتیمەتر و بەرزیشی (160) سەنتیمەترە، تووكی سەر ملی ئەوەندە جوان و خاوە، كە بۆ هەر لایەك دەكەوێتە خوارەوە و بەسەر ملی پەرت دەبێ، رەنگێكی رەشی بە بریقەی هەیە، تا ئێستا بە جوانترین ئەسپ دادەنرێت.