هەندێ جار نێوان دۆڵ و شاخەكان رێگەیەكی گونجاویان نییە كە مرۆڤ پێیدا بپەڕێتەوە، ناچارن رێگەیەك بدۆزنەوە تا ئەوانەی دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ ئەودیوی شاخەكە، یان دۆڵەكە، باشترین رێگەش دروستكردنی پردی بەهێز و تۆكمەیە، زیاتر ئەو پردانە لە ئاسنی بەهێز و پۆڵا دروست دەكرێن، بەڵام ئەگەر ئەو پردەی چین ببینیت، ناتەوێت بەسەریدا بپەڕیتەوە، چونكە ئەوەندە ترسناك و سەیرە! ئەو پردە دەكەوێتە ناوچەی (هۆنان) لە ناوەڕاستی وڵاتی چین و بەرزییەكەی دەگاتە (180) مەتر. تەواوی پردەكەش لە شووشە دروست كراوە، كاتێك سەر ئەو پردە دەكەوێت، ژێرەوەی خۆت بە بەرزاییەكی خەیاڵی دیارە و ترسێكی قووڵ دەتگرێت، زۆربەی ئەوانەی بەسەر ئەو پردەدا دەپەڕێنەوە هەندێكیان لە هۆش خۆیان دەچن، هەندێكی دیكەش دەبوورێنەوە و تووشی سەر سووڕان دەبن. ئەو پردە ناوی (هونان شیاو)ـە پانی پردەكە دەگاتە (24) ملیمەتر، واتە (2) سەنتیمەتر ئەستوورە، بەڵام ئەو شووشەیەی بەكارهێنراوە، (25) جار ئەوەندەی شووشەی ئاسایی بەهێزترە.