له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی پیاوی فره‌ژنه‌وه
October 19, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئه‌و پیاوه فره‌ژنه کە خەڵکی سعودیەیە زۆر به‌ڕاشكاوی، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵه‌وه هه‌ر سێ ژنه‌كه‌ی بانگهێشت كردووه بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی ژنی چواره‌م به ناونیشان و كاتی ته‌واوه، ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی جیا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ژنی سێیەم له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، خوا مۆفه‌قت نه‌كات، ئه‌رێ سیانت به‌س نییه؟!
به‌ڵام ژنی یه‌كه‌م له وه‌ڵامدا به ته‌نزه‌وه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووه و ژنی دووه‌میش له وه‌ڵامدا نوسیویه‌تی: "به‌خوا له‌كاتی كڕنوش بردندا دوعات لێده‌كه‌م".
نامه‌ی پیاوه‌كه زۆر كه‌سی وروژاندووه و پێیانوایه كاره‌كه دڵڕه‌قی و رێزنه‌گرتنی ژنه‌كانی تر له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر پیێان وایه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژنانه پێش پیاوه‌كه خۆیان بچوككردووه‌ته‌وه و ده‌پرسن چۆن رازی بوون به‌م ئاسته مێرده‌كه‌یان بچێته ناو تایبه‌تمه‌ندێتییانه‌وه.
نه‌جوا حه‌سه‌ن وانه‌بێژی ئیسلامی له زانكۆی ئوم ئه‌لقورا، بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌رسه‌د جه‌ختیكرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ژنێك له به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و چوونه‌ناو تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ندێكیان، دروست نییه.
به‌وته‌ی نه‌جوا، كۆكردنه‌وه‌یان له به‌رنامه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌زۆر، وه‌ك كۆكردنه‌وه‌یان وایه له‌ماڵێكدا.
نه‌جوا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پیاو زیاتر له ژنێكی هه‌بوو ئه‌وا دروست نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان له شوێنێكدا كۆیان بكاته‌وه و پێویسته رووبه‌رێكی گونجاو بداته هه‌ر كه‌سێكیان به‌شێوه‌یه‌ك كه ژنه‌كان ئاگایان له تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌كتر نه‌بێت، چونكه ئه‌وه ئیره‌یی دروستده‌كات و ئاگری ناكۆكی، هه‌ڵده‌گیرسێنێت.
