خانمێكی چینی هەوڵدەدات بچێته‌ كتێبی گینسه‌وه‌

خانمێكی چینی هەوڵدەدات بچێته‌ كتێبی گینسه‌وه‌
خانمێكی باشوری رۆژئاوای چین به‌ناوی بینغ 35 ساڵه‌ قژی نه‌بڕیوه‌، چونكه‌ بیرو باوه‌ری وابووه‌ یارمه‌تی ده‌دات كه‌ ته‌مه‌نی درێژ بێت و ته‌ندروستی گونجاو بێت و درێژی قژی له‌ ئێستادا نزیكی 8 پێ ده‌بێت و ده‌یه‌وێت ناوی بچێته‌ كتێبی "گینسه‌وه‌" به‌هۆس قژیه‌وه‌.
ئه‌م خانمه‌ له‌ ساڵی 1980 كه‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه‌ وازی له‌ قژ برین هێناوه‌ و له‌كاتی كاركردندا قژی به‌ده‌وری پشتیدا ده‌ئاڵێنێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیچ كاتێك قژی رێگه‌ی له‌ كاركردنی نه‌گرتووه‌ و به‌لاَم شتنی گران بووه‌ و هه‌ر جارێك كه‌ ده‌یشوات هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت تا ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه‌.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خێڵی "لونغ هورن میاو" زۆر پارێزگاری له‌ درێژی قژیان ده‌كه‌ن و به‌لاَم بینغ رێگایه‌كی درێژی له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ كتێبی گینسی جیهانی، پێشتریش له‌ ساڵی 2014 ئافره‌تێكی چینی به‌هۆی درێژی قژیه‌وه‌ ناوی له‌و كتێبه‌دا تۆمار كرا كه‌ درێژی قژی 18 پێ ده‌بوو.
Top