لەگەڵ ئەوەی كەش و هەوای وەرزی پاییز گۆڕانكاری بەسەردا دێ و كەش و هەوا فێنكتر دەبێ، بەڵام تیشكی هەتاو هەر بەهێز و بەتێن دەمێنێتەوە. گەرچی كاریگەری خۆر كەمتر دەبێ لەسەر جەستە و لەش و لاری خانمان، بە بەراورد لەگەڵ وەرزی هاوین، بەڵام بۆ پاراستنی چاو لە تیشكی هەتاو، هەروەها بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی پەڵەی دەوروبەری چاوەكان، پێویستە چاویلكە لە چاو بكەن. رەنگە بگوترێت كە تیشكی خۆر لە پاییزدا ئەوەندە بەهێز نییە بۆچی چاویلكە بەكاربێنین؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش سادەیە، چونك چاویلكە لە پاییزدا زیاتر وەك مۆدە و ئێكسسوار دادەنرێت، هۆكارێكی دیكەش هەیە كە لە وەرزی پاییزدا جلی رەنگاوڕەنگ زیاتر باو دەبن و دەردەكەون، تۆش دەتوانی سوود لە جوانی شێوەی چاویلكەوە وەربگریت تا لەگەڵ جلەكانتدا شیاو و گونجاو بێت. تەنیا جیاوازی نێوان چاویلكەكانی هاوین و پاییز ئەوەیە كە مۆدی چاویلكەی پاییز روونتر و شێوەی چاویش لەنێو چاویلكەوە دەبێ دیار بێت، چونكە رووناكی وەرزی پاییز ئەوەندە بەهێز نییە، بۆیە نابێت چاویلەكەكان تۆخ و رەش بن.