پسكیتی پرته‌قاڵ
October 17, 2015
رەنگا و ڕەنگ
2 كوپ و نیو ئارد
1 كوپ شه‌كر یان كه‌متر به پێی ئاره‌زوو
1 هێلكه
نیو كوپ كه‌ره یان زه‌یت
كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
كه‌وچكێكی بچوك پیكن پاوده‌ر
نیو كوپ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
هێلكه و كه‌ره و شه‌كر ڤانێلاكه به مه‌كینه‌ی كاره‌بای جوان تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێته كرێم و پاشان شه‌ربه‌تی پرتهقاڵهكهی تێبكه و تێكی بده و ئارد و پیكن پاودهرهكهش بكه به‌سه‌ریدا و به‌رده‌وام به له تێكدان تا ته‌واو ده‌بێته هه‌ویر.
هه‌ویره‌كه به شێوازی خڕ خڕ له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی فڕن ریز بكه و بیخه‌ره فڕنه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 خولهك له پله‌ی گه‌رمیه‌كی مامناوه‌ند و دواتر پێشكه‌شی بكه.
