كفته‌ی سوره كرا‌و
October 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 كیلۆ قیمه
نیو كه‌وچكی بچوك خوێ
نیو كه‌وچكی بچوك به‌هارات
نیو كه‌وچكی بچوك دارچینی
2 په‌رداخ زه‌یتی زه‌یتون یان زه‌یتی تر
1 ده‌سك مه‌عده‌نوس
1 پیاز
پارچه‌یه‌ك نانی هاڕڕاو یان ئارد
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
پیاز و مه‌عده‌نوسه‌كه ته‌واو ورد بكه.
گۆشته‌كه بكه به قیمه و دواتر له‌گه‌ڵ پیاز و مه‌عده‌نوسه‌كه تێكه‌ڵی بكه و ورده نان یان ئارده‌كه و خوێ و به‌هاراته‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و هه‌ڵیده‌شێلین.
ده‌توانین دوباره مه‌كینه گۆشت به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر تێكه‌لاَو بێت.
پاشان هه‌ڵیده‌شێلینه‌وه و به‌ش به‌شی بچوك خڕی ده‌كه‌ینه‌وه، له تاوه‌یه‌كدا زه‌یته‌كه گه‌رم ده‌كه‌ین و كفته‌كانی تێدا سور ده‌كه‌ینه‌وه پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
