لە وڵاتانی جیهاندا پێشبڕكێی جۆراوجۆر هەن، كە هەموویان بۆ كات بەسەربردن و بۆ نازناو و خەڵات وەرگرتنە، هەندێ لەو پێشبڕكێیانەش جێگەی سەرسامی هەمووان دەبێ. بێگومان هەموو كەسێك حەز دەكات كە رووخسارێكی جوان و سافی هەبێ و بە جوانترین شێوەش رووخساری خۆی نمایش بكات، بەڵام ئەوەتا لە وڵاتی بەریتانیا پێشبڕكێیەك ئەنجامدراوە، بۆ ناشرینترین رووخساری مرۆڤ، ئەوانەی بەشدارییان تێدا كردووە نزیكەی (35) كەسن كە لەو پێشبڕكێیەكەدا سەر و سیمای خۆیان بە ناشیرینترین شێوە نیشان دەدەن، خەڵاتیش بۆ ئەو كەسەیە كە رووخساری ناشایستەترین و ناشرینترین شێوە ببەخشێ، لە ئەنجامدا، (جۆردەن بلاك) خەڵاتەكەی بەدەستهێنا، هەروەها لە ئافرەتانیش (ئان وۆدز) بووە خاوەن خەڵاتی ناشرینترین رووخساری ئافرەتان، ئەو پێشبڕكێیە ساڵانە لە ناوچەی (كەمبیریای ئینگلیزی) ئەنجام دەدرێت.