جیهان لە چاوی باڵندەكان و لە ئاسمانەوە !

جیهان لە چاوی باڵندەكان و لە ئاسمانەوە !
جاران كە فڕۆكە نەبوو، هەموو كەسێك بیری لەوە دەكردەوە ئاخۆ ئەگەر مرۆڤ بیتوانیایە بفڕێ، چۆن و چی دەبوو. تەنانەت زۆربەی خەڵكی پێشتر و ئێستاش، بیر لەوە دەكەنەوە كەوا ئێمە لە چاوی باڵەندەكان چۆن و بە چ شێوەیەك دەردەكەوین، چونكە هەردەم ئێمە باڵندەكانمان لێ دیارە و دەزانین لە ئاسمانەوە چەندە بچووك دەبنەوە، ئەوە بووە بیرۆكەی وێنەگرێكی رووسی، كە مرۆڤ لە چاوی باڵندەكانەوە ببینێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵسا بە كارێك تا بتوانێت وێنەی زەوی و خەڵك و شوێنەكان لەو بەرزاییەوە ببینێت كە باڵندەكان پێیدەگەن. ئەو وێنەگرە ناوی (ئیڤانۆ كازان)ـە و لەگەڵ تیمێكدا توانیوانە چەندین كامیرای بەهێز و پێشكەوتوو لەسەر زگ و پشتی چەند باڵندەیەك جێگیر بكەن، كە ئەو باڵندانەش بۆ ماوەیەكی زۆر كۆچ دەكەن، تەنانەت زۆربەی وڵاتەكانی جیهانیش دەكەن، ئەو ئامێرە پێشكەوتووە ناوی (AIR POINT VEIWER)ـە، كە دەتوانێت لە بەرزاییەكی زۆردا وێنەكان بە جوانی بگرێت و دواتریش راستەوخۆ بۆ كۆمپیوتەرێكی بنێرێت تا وێنەكان هەڵبگرێت. ئەو پرۆژەیەش لە بەدەستهێنانی وێنەی جیهان لە چاو و پێگەی باڵندەكان لە ئاسمانەوە سەركەوتوو بوو.
Top