شیرینی مۆز و شوكولاته‌

شیرینی مۆز و شوكولاته‌
یه‌كێكه‌ له‌و شیرینیانه‌ی زۆر ئاسان و له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ئاماده‌ ده‌كرێت.
پێكهاته‌كان:
مۆزێك
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ كاكاو
2 كه‌وچكی گه‌وره‌ ماست
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین
ترێ یان هه‌ر جۆره‌ میوه‌یه‌ك كه‌ ئاره‌زوو بكه‌یت
شێوازی دروستكردنی:
مۆز و كاكاوه‌كه‌ و ماست و هه‌نگوینه‌كه‌ به‌ خه‌لاَته‌ جوان تێكه‌ڵ بكه‌ و دواتر بیكه‌ره‌ ده‌فری شوشه‌ی بچكۆله‌وه‌ و بیخه‌ره‌ به‌فر گره‌وه‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌ و پێشكه‌شی بكه‌.
Top