كەمانچە زێڕینەكە بایی (124) ملیۆن دلارە

كەمانچە زێڕینەكە بایی (124) ملیۆن دلارە
زۆرێك لە میوزیك ژەنەكان، ئامێرەكانیان ئەوەندە هەموو دنیا خۆشدەوێت، تەنانەت شەو و رۆژ بە دیار خۆیانەوە دایدەنێن، چونكە لەو ئامێرەدا هەست و سۆز و بەهرەی خۆیان دەردەبڕن، جگە لەوەش هەر میوزكژەنێك جۆرە ئامێرێكی بە دڵە و دەیژەنێت و شارەزایی و پسپۆڕی لێی دەبێت. بۆ میوزكژەن و هەوادارانی ئامێری كەمانجە، كە ئامێرێكی بەسۆزی میوزیكە، بەم دواییە گرانبەهاترین كەمانچەی لە وڵاتی چین دروست كراوە، سەراپای لە زێڕە و تەنانەت تەڵی كەمانجەكەش لە زێڕە، واتە پێكهاتەكەی نزیكەی (14) كیلۆگرام زێڕی تێدا بەكار هاتووە. رەنگی زەردی زێڕینە، نرخەكەی بە دراوی چینی دەگاتە (15) بلیۆن یوان، واتە (124) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، ئەو كەمانچەیە، هەر تەنیا ئامێرێكی میوزیك نییە، بەڵكو سەرمایەیەكی داراییە و ئەوەی بیەوێ ئەو پارەیەی هەڵبگرێت، پێویست ناكات ئەو بڕە پارەیە بباتە بانك، بەڵكو دەتوانی لەناو ئەو كەمانچە زێڕەی دابنێت.
Top