وەزیرە ئافرەتە لێهاتووەكانی كوردستان و جیهان

وەزیرە ئافرەتە لێهاتووەكانی كوردستان و جیهان
ئەگەر چی رێژەی بەشداری ئافرەتان لە پیشەی فەرمی و سیاسەتدا كەمە لە بەرانبەر پیاواندا، بەڵام زۆر خانمیش هەن كە جێی دەست و كارەكانیان دیارن و توانیویانە لە ئەركەكانیان لێهاتوو بن و هاوشێوەی پیاوان رۆڵی خۆیان بگێڕن، بەتایبەت لە پێگە بەرز و باڵاكانی ئەرك و دەسەڵاتدا، كە نموونەی بەرچاویان ئەنجێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیایە، هەروەها ئەو چەندین بەرپرسی باڵا و لێهاتوو لە كابینەكانی حكومەتی كوردستان و وڵاتان هەن، وێڕای ئەوەی كە لێهاتوو و كارامەن لە كارەكانیان، هەروەها زۆربەیان شۆخ و شەنگن لە جوانیدا، لە ماوەی ئەركەكانیشیاندا سەركەوتووانە كارەكانیان بەڕێوەبردووە. لە كوردستان خاتوو (چنار سەعد عەبدوڵا) وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، (ئاسۆس نەجیب) وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، (نەورۆز مەولود) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، لە وەزیرانی كابینەكانی حكومەتی كوردستان بوون. هەروەها لە وڵاتانی جیهانیش پۆلێك ئافرەتی شۆخ و شەنگ توانیویانە پۆستی باڵا وەربگرن وەك: ئۆرسۆڵا فۆندیر دێر- وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، هادیە تاجیك – وەزیری رۆشنبیری نەرویژ، كارمن كاتی- وەزیری بەرگری سوید، ئاربینە هۆفنهایم – وەزیری دادی ئەرمینیا، نەجات بلقاسم – وەزیری ئافرەتانی دادی فەڕەنسا، كارمن تشاكۆن – وەزیری بەرگری ئیسپانیا، عایدە هاردلیك – وەزیری خوێندنی سوید، سیسیل دیڤلۆ – وەزیری نیشتەجێ فەڕەنسا، ئیكولێل ئۆزكان – وەزیری كۆمەڵایەتی و كاری ئەڵمانیا، رەشدیە داتی- وەزیری كاری فەڕەنسا.
Top