دروستكردنی نانی شاورمە
October 1, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پێكهاتەكان:
41 كوپ شەكر
9 كەوچك شیری وشك
1 كەوچك و نیو خەمیرە
1 كەوچكی بچوك پیكن پاودەر
21 كوپ زەیت
1 كوپ ئاو
كەمێك خوێ
1 كیلۆ ئارد
شێوازی ئامادەكردنی:
شیر و خەمیرەو پیكن پاودەر و زەیت و ئاو و شەكر و خوێكە جوان پێكەوە تێكەڵ بكە، دواتر ئاردەكەی تێبكە و بیشێلە تا دەبێتە هەویر و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر وازی لێبێنە.
دواتر وەك هەر نانێكی تر بەش بەشی بكە هەویرەكە و بە تیرۆكێكی بچكۆلە پان بكەرەوە بە هەردوو دیو لەسەر ساجێكی بچكۆلە بیبرژێنە.
پاشان لەگەڵ شاورمەكەی ئامادەت كردووە پێشكەشی بكە.
