كراسی گوڵدار بۆ بووكانی وەرزی پاییز

كراسی گوڵدار بۆ بووكانی وەرزی پاییز
وەرزی پاییز جوانی خۆی هەیە و لەو وەرزەدا گەرمای هاوین ماڵاوایی دەكات و بەرە بەرە گەڵای دارەكان هەڵدەوەرێن و هەوای فێنك بە نەرم و نیانییەوە بەرەو روومان دێ، كچانیش وەك گەڵای دارەكان، دەبێ مۆدەكانی پێشوویان هەڵوەرێنن و بەرەو مۆدی تازە رێگە بگرن، چونكە جوانی ئەو وەرزە لەگەڵ رەنگ و ئەوین و ناخدا تێكەڵی هەستەكانمان دەبێ، خانمانی بووكیش ئەوانەی نیازیان وایە لەم وەرزەدا ببن بە شۆخێكی نێو ئاهەنگەكەیان، دەبێ جلەكەیان لە كراسەكانی مۆدی پاییز بێ، كە ساڵانە مۆدەیەك دەهێننە ئاراوە تا خانمان پێی دڵخۆش بن، بۆ پاییزی ئەمساڵیش پسپۆڕان روویان لە كراسی شێوەی كلاسیك كردووە، تا لەم وەرزەدا كلاسیك بكەن بە مۆدێرن، ئەو كراسەی بووك، پڕە لە نەخش و نیگاری جۆراوجۆر، بە پێچەوانەی كراسی بووكی وەرزی هاوین و بەهار، كە زیاتر سادە بوون، ئەمجارەیان بە نەخشی گوڵدار و نەخشی زەق، سەراپای كراسەكەیان داپۆشیوە، لە سەرەوەش بە زنجیرەیەك ئێكسسواری زیوو، هەروەها قوماشی رەنگی زیوی، سینگ و بەرۆكی رووكەش كراوە، لە سەرەوە تەسك و لە خوارەوەش كراوە، جوانی جەستە و كراسەكە لەگەڵ پشتێنێكی بریقەداریش دەتكاتە بووكێكی شۆخ و شەنگ.
Top