نمایشكارانی جل و بەرگ دەبێ بەژن و باڵایەكی جوانیان هەبێ، ئەو كاتە دەتوانن بەشداری لە نمایشەكاندا بكەن، تا بتوانن بە باڵایان جلەكان زیاتر جوانتر بكەن، زۆربەی نمایشكاران لاواز و جەستە باریكن، بەڵام هەندێكیان ئەوەندە بەژن درێژن، كە هەمووان سەرسام دەكەن، ئەگەرچی زۆربەی نمایشكارە كچەكانی جیهان باڵایان بەرزە، كەچی ئەوەندەی ئەو نمایشكارە ئەمریكییە نابێ، ئەو كچە ناوی (لۆرین ویلیامز)ە، تەمەنی (26) ساڵە، هەر تەنیا قاچێكی ئەوەندەی كچێكی ئاسایی دەبێ، ئەو نمایشكارە لە ویلایەتی تیكساس دەژی، درێژی باڵای دەگاتە (213) سەنتیمەتر، زۆربەی ئەو درێژییە لە قاچەكانیدایە، وا پێشبینی دەكرێ كە تەنیا قاچەكانی زیاتر لە (110) سەنتیمەتر بێت، تا ئێستا نمایشكاری لەم جۆرە نەبووە، هەر بۆیە ریزبەندی یەكەمەكانی نمایشكارە زەبەلاح و باڵا بەرزەكانی جیهانە.