كێكی نۆتێلا
September 19, 2015
رەنگا و ڕەنگ
5 هێلكە
كوپێك شەكر
كوپ و نیوێك ئارد
4/1 كەرە یان زەیت
كەوچكێی بچوك پیكن پاودەر
گوێزی هندی
كەوچكێكی بچوك ڤانێلا
شوكولاتەی نۆتێلا
چۆنێتی دروستكردنی:
شەكر و كەرەكە تێكەڵ بكە و هێلكەكەی بكە بەسەردا و ئاردەكەی تێكەڵ بكە، دوای تێكدانی پیكی پاودەر و ڤانێلاكەی تێبكە پاشان قاڵبەكەی بۆ ئامادە بكە چەوری بكە و كەمێك ئاردی پێوە بكە تا نەیگرێت و ئەو هەویرەی ئامادەت كردووە بیكەرە ناو قاڵبەكەو بیخە فڕنەوە بۆ ماوەی 30-40 خولەك دواتر پارچە پارچەی بكەو نوتێلاكەی بۆ خاو كەرەوە و پارچە كێكەكانی تێهەڵكێشەو گوێزی هندی پێوەبكە.
