شیرینی بە كاكاو بۆ جەژن
September 16, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 كیلۆ گرام كاكاو یان بادەم
400 گرام شوكوڵاتەی سپی
400 غرام شوكوڵاتەی رەش
هەنگوین
1 كیس ڤانێلا
چۆنێتی ئامادەكردنی:
یەكەم هەنگاو كاكاو هەنگوین و ڤانێلاكە تێكەڵاو بكە بۆ ئەوەی هەویرەكە ئامادەبێت، دواتر ئەو كاغەزانەی تایبەت بە خواردن دەهێنین بۆ بەشی سەرەوە خوارەوە بەكاریدەهێنین و دەبێت هەویرەكە جوان بشێلرێت و بخرێتە قاڵبەكەوە و شوكوڵاتە رەشەكەی بكە بەسەردا و بیخەرە سەلاجەوە تا كەمێك سارد دەبێت دواتر شوكوڵاتەی سپی بكە بەسەردا بە هەمان شوكوڵاتە رەشەكە نەخش لەسەر سپیەكە بكە دەكرێ بە پێچەوانەشەوەبێت و پاشان بە چەقۆ پارچە پارچەی بكە و وازی لێبینە تا تەواو خۆی دەگرێ و دواتر پێشكەشی بكە.
