فیلەكانی ئەو زەمانە جێگەی سەرسوڕمانن

فیلەكانی ئەو زەمانە جێگەی سەرسوڕمانن
دێر زەمانێكە زانیومانە گەورەترین گیاندار فیلە. فیل زیاتر رەنگی شینی كاڵ، یان تۆخە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەن، بە تایبەت لەو شوێنانەی كە دەریا و ئاویان تێدا بەدی دەكرێ، بەهۆی ئەوەی فیل بە ئاو و شینایی نەبێ، ناژی. ئایا قەت بیستووتانە فیل جگە لە رەنگە شینە كاڵ و تۆخەكەی رەنگی دیكەی هەبێ؟ بەڵام بەم دواییە جۆرە فیلێك دەركەوتووە، بۆتە جێگەی سەرسوڕمانی زۆربەی خەڵك و نیگەرانی سەراپای زاناكان، ئاخۆ لەم كاتەدا چۆن فیلی لەم جۆرە رەنگە دەردەكەون، ئەو جۆرە فیلە، بە رەنگی سپییەوە لە دارستانەكان و كەنارەكانی ناوچەی ساڤانا لە ئەفریقیا دەركەوتوون، سەرەتا وایانزانی كە ئەو فیلانە رەنگ كراون، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوت كە رەنگی خۆیانە. ئەوەی جێگەی سەیرە ئەوەیە كە وێنەگرەكەی ئەو فیلانە كە ناوی (شالك فاندەر)ـە، بە گاڵتەوە بە كەسانی دیكەی گوتووە: فیلەكان لە نێو زیخ یارییان كردووە، بۆیە رەنگیان سپی بووە.
Top