ئۆتۆمبێلە دژە ئەتۆمییەكەی رووسیا

ئۆتۆمبێلە دژە ئەتۆمییەكەی رووسیا
ئەگەر بە بیركردنەوەی سەرۆكی رووسیا بێت، لە داهاتوودا جەنگی ئەتۆمی و كیمیاوی دەست پێدەكات، چونكە ئەوەتا سەرۆكی رووسیا سەیرترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی بۆ دروست كراوە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە كە سەرۆكی ئەو وڵاتە خۆی داوای كردووە، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئۆتۆمبێلێكی سەرۆكایەتی لە جۆری كادیلاكی پڕ مواسەفاتی بۆ دروست كرا، وادیارە ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی رووسیا بەو كارە نیگەران بووە، بۆیە دەستبەجێ داوای لە كۆمپانیایەكی دروستكردنی ئوتۆمبێلی وڵاتەكەی كردووە، سەیرترین ئۆتۆمبێلی بۆ دروست بكات. ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرۆكی رووسیا، ناوی (زیل لیمۆ)یە، كە لەلایەن كۆمپانیای زیلی رووسی دروست كراوە لەسەر شێوەی لیمۆزینی ئەمریكی، كە ئەو ئۆتۆمبێلە گوللەنەبڕ و دژە ئەتۆم و هەموو جۆرە چەكێكە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە هەموو شتێكی تێدا بەدی دەكرێ، تەنانەت سەرۆكی رووسیاش دەتوانێت لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەوە جەنگ بەرپا بكات و بڕیار بدات. ئەو ئۆتۆمبێلە نزیكەی (6) ساڵی خایاندووە تا دروست كراوە و (6) دەرگای هەیە و كێشی نزیكەی (3) تەن دەبێت.
Top