گەورەترین و سەیرترین كڵێسا بەڕێوەیە

گەورەترین و سەیرترین كڵێسا بەڕێوەیە
كڵێسایەك دەبێتە گەورەترین و سەیرترین پەرستگا، كە ساڵانێكە پێوەی خەریكن، تا ئێستا كاری تەواو نەبووە، هەرچی كەرەستەی سەیر و كۆن و كەلتووری تایبەتە بە ئایینی كریستانەكان، لەو شوێنە دادەنرێ. رەنگە ببێتە سەنتەری ئایینی كریستیان، ئەو كڵێسایە، یان ئەو پەرستگایە، بە كڵێسای (خێزانی) دەناسرێ و دەكەوێتە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، كە بیرۆكەی دروستكردنی ئەو كڵێسایە بۆ ساڵی (1882) دەگەڕێتەوە. لەو كاتەوە دەستیان بە كار كردن كردووە تا شتێكی وا دروست بكەن، ببێتە یەكێك لە (7) شتە سەرسوڕهێنەرەكەی جیهان، تا ئێستا نزیكەی (144) ساڵە كاری تێدا دەكرێ، مەزەندە دەكرێ كە بۆ ساڵی (2026) تەواو ببێت. بەرزیی ئەو كڵێسایە دەگاتە (170) مەتر، ئێستا لەلایەن بەناوبانگترین ئەندازیارانیی ئەوروپی كاری لەسەر دەكرێ، لەوانە (ئەنتۆنی گواد و مارك بۆری). ئەو پەرستگایە لەسەر شێوازی نیۆسێنتسمی ئیسپانی دروست كراوە، واتە شێوەی لە كەرتە شاخی تیژ دەچێ، پێدەچێت كەتالۆنییەكان ئەو كارە سەیرە بۆ خۆیان بێت، ئەگەر لە داهاتوودا جیاش بوونەوە، ببێنە بنكەی سەرەكی ئایینی كریستانەكان.
Top