زۆربەی ئافرەتان كە خەریكی ئیشوكاری ماڵ دەبن، بە هۆی پاككردنەوە و ئامادەكردنی چێشت و چاككردن و جوانكردنی دیكۆر و بەهۆی ئەو جووڵە و كارانەوە هەر جلێكیان لەبەردا بێت، پیس دەبێت و تەنانەت هەندێ جاریش جلەكانیان تێكدەچێ و دەدڕێت، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، بەراونكە و ئێلەگی تایبەت بە كار و ئیشی ماڵەوە هەیە، بەتایبەت لە كاتی پاككردنەوەی نێو ماڵ و ئامادەكردنی چێشتدا پێویستت پێی دەبێت. وا باشە خانمان جلێكی تایبەت بە كاتی ئیش و كاری ماڵ لەبەر بكەن، تا بە پاك و خاوێنی بمێننەوە و جلەكانیشیان پیس نەبێ. كاتێك خەریكی ئامادەكردنی چێشت دەبیت، بەروانكەی چێشت لەبەر بكە، بەروانكە وا باوە لە نایلۆن دروست دەكرێت، كە بە ئاستەم پیس دەبێ و پیسی و چەوریش لەخۆناگرێ، خۆ ئەگەر پیسیش بێ، بە سانایی پاك دەبێتەوە. بە پێچەوانەی جل و بەرگ كە پاك نابێتەوە. بۆ سەلامەتی دەستەكانیشت، دەستەوانە لە دەست بكە، تا نینۆكەكانیشت نەشكێن و دەست و پلیشت بە دوور بن لە پیسی و هەر كاریگەری و بەركەوتنێك لە كاتی كاركردندا.