جوانی و رەنگی برژانگ بپارێزە
September 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا گرنگە بزانیت كە فڵچەی برژانگ چاككردن، دەبێ بە نەرمی بێت، هەروەها دەنكەكانی گەورەش بن تا بە نەرمی تەڵەمووەكانی برژانگت لە یەكتر جیا بكاتەوە.
- لەو كاتەی برژانگت رێك دەكەی، یان ماسكارای بۆ دەكەیت، ئەنیشكی دەستت لە سەر مێزێك دابنێ تا دەستت نەجووڵێت و بتوانی راستەوخۆ كارەكە بكەیت و دەستت نەلەرزێت.
- كاتێك دەتەوێت برژانگت بۆیە و ماسكارە بكەی، واچاكە ئاڕاستەی چاوت بەرەو خوارەوە بێت و تەماشای پێشی خۆت بكەیت، لە هەمان كاتیشدا لە ژێرەوەی رەگی برژانگت ماسكارە بكە، یان فڵچەی پێدا بخشێنە بۆ راست و چەپ، تا راست دەبێ، دواتر چاوەڕێ بە تا وشك دەبێتەوە.
- دواتر هەمان هەنگاو دووبارە ئەنجام بدەوە، بەم شێوەیە برژانگت پڕ و ناسك و یەكسان دەبن، لەگەڵ یەكتریش گرێ دروست ناكەن.
تا ماكیاژێكی جوانیش بۆ برژانگ و چاوانت بكەیت، سەرەتا هێڵێكی رەش لە ژێر برژانگی خوارەوە بكە، پاشان بەشی ناوەوەی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی رەش رەنگ بكە، دواتر بەشی سەرەوەی هێڵی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی هیلامی یان تەڕ رەنگ بسووێنە، لە كۆتاییشدا ماسكارە بە برژانگتدا بخشێنە بۆ چەند جارێك، ئینجا سەیری برژانگەكانت بكە.
