مریشكی مه‌كسیكی تون
September 9, 2015
رەنگا و ڕەنگ
یه‌ك كیلۆ سنگی مریشكی پارچه‌كراو
گوێزه‌ری پارچه كرا‌و دوو دانه
سێ دانه په‌تاته به پارچه كراوی
بیبه‌ری سوری تیژ دوو دانه
دوو كه‌وچكی بچوك زه‌نجه‌فیل
چوار كه‌وچك بیبه‌ری تیژی سور هاڕڕاو
خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش
یه‌ك كوپی بچوك سركه و زه‌یت
ئاماده‌كردن:
مریشكه‌كه ئه‌كه‌ینه قاپێكه‌وه سركه‌و خوێ وبیبه‌ره سوره‌كه‌ی تێده‌كه‌ین جێیده‌هێڵین بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر پاشان تاوه‌یه‌ك ئه‌كه‌ینه سه‌ر ئاگر و زه‌یته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین وجێی ده‌هێڵین تا جوان سوربێته‌وه دواتر په‌تاته‌و گوێزه‌ر وچوار كه‌وچك به‌هاراتی بیبه‌ر سوره‌كه‌ی تێده‌كه‌ین جێیدێڵین تا مریشكه‌كه تام ده‌گرێت.
ده‌توانی له‌گه‌ڵ برنجی سپی‌دا پێشكه‌شی بكه‌ی.
