دوو ئێكسسوار لەیەك كاتدا

دوو ئێكسسوار لەیەك كاتدا
ئەو گۆڕانكاری و تازەگەرییانەی لە بەرهەمی جوانكاریدا دەكرێن، وای لە خانمانەوە كردووە كە دوودڵ و نیگەران بن لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی كەرەستەیەك، یان ئێكسسوارێك تا خۆیانی پێ بڕازێننەوە. لە ماوەی رابردوو ماوەیەكی سست بوو لە بواری جوانكاریدا، كە بڕێكی كەم لە مۆد و شێوازی تازە هەبوون و تەنانەت دەركەوتنیان رێژەیی بوو، وادیارە لە كۆتایی وەرزی هاوینەدا، كۆمەڵێك ئێكسسوار و كەل و پەلی جوانكاری لە بەردەستی دیزاینەران كەوتە بەر دیدی كچان و خانمان تاسوودیان لێوەربگرن بۆ جوانكردنی خۆیان، لە تازەترین ئێكسسواری پرچ و تەوقە و پرچ بەستندا، جوانترین و نایابترین ئێكسسوار دەركەوت، كە جۆرە كەرەستەیەكە بۆ جوانی و رازاندنەوەی پرچ بەكاردەهێندرێت، هەروەها ئەركی سەرەكیشی بەستنی پرچە، ئەو تەوقەیە، لە شێوەی گەڵا و كوولەی گوڵەگەنمە، هەندێكی دیكەشیان لە شێوەی لق و پۆپی گەڵای دارە، ئەو شێوازە راستەوخۆ دەچێتە سەر پەڕەمووچی باڵندە، كە پارچەیەكی بچووكە و درێژە، پەڕەكانیشی لە گەڵای دار نەخێشندراوە، واتە ئەو ئێكسسوارە پێكهاتەی نێوان لقی دار و پەڕمووچی باڵەندەیە، لە دوو رەنگی سەرەكیش پێكدێن، رەنگی یەكەمیان زەرد و رەنگی زێڕە، رەنگی دووەمیش لە رەنگی سپییە، ئەو تەوقەیە خۆی لە دوو ئێكسسوار دەبینێتەوە، ئەگەر لە پێشەوەی سەر دەربكەوێ، دەبێتە ئێكسسوارێكی تاجە سەر، ئەگەر لە دواوە دەربكەوێ، خۆی لە تەوقەی پرچ بەستن دەردەكەوێنێت.
Top