ئۆتۆمبێلێك لە شێوەی پاژنە بەرزی ئافرەتان

ئۆتۆمبێلێك لە شێوەی پاژنە بەرزی ئافرەتان
لەلات سەیر نەبێ و دەمت نەكرێتەوە ئەگەر رۆژێك لە شەقامەكانی كوردستان، پێڵاوێك، یان پاژنە بەرزێكی ئافرەتانت بینی لە شێوەی ئۆتۆمبێلێك بێت و لە نزیكتەوە تێپەڕبێت، چونكە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لە وڵاتانی درواسێماندا هەن، ئەوەتا سەیرترین و گەورەترین پێڵاوی ئافرەتان كە ئۆتۆمبێلێكە، بە نێو شەقامەكانی شاری تاران-ی ئیراندا دەسووڕێتەوە، خەڵكیش لە جوانی ئۆتۆمبێلەكە وێنەی لەگەڵ دەگرن. ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن پیاوێك دروست كراوە كە ناوی (عەلی واكسیما)ی (42) ساڵانە، ماوەی (18) ساڵە لە بواری ئاسنگەری و ئۆتۆمبێڵدا كار دەكات، تا رۆژێك ئەو بیرۆكەیەی بۆ هات كە ئۆتۆمبێلێكی لەم جۆرە دروست بكات، ئەو ئۆتۆمبێلە بە (3) تایەوە دەڕوات و شێوەی لە پێڵاوێكی پاژنە بەرزی ئافرەتان دەچێ، ماوەی (8) مانگ پێوەی خەریك بووە تا دروستی كردووە، تا ئێستا لەلایەن زۆر كەسەوە داوای لێكراوە كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبفرۆشن، بە تایبەت كچان و ئافرەتان.
Top