گوندێكی تایبەت بە ئافرەتان و مەرجەكانی شووكردنیان

گوندێكی تایبەت بە ئافرەتان و مەرجەكانی شووكردنیان
شوێنێك هەیە هەزاران كچی شۆخ و شەنگی لێیە، هەمووشیان داوا دەكەن كوڕێكی جوان بێتە ناویانەوە و ببێتە هاوسەریان. ئەو شوێنە ناوچەیەكی كشتوكاڵییە و خاوەنەكەشی ئافرەتێكە، ناوی (ماتلین رۆبەر)ـە تەنیا كچان و ئافرەتانی لەم شوێنەدا داناوە، تا بە جوانی كارەكانیان بكەن و خۆیان خەریك نەكەن بە خۆ جوانكردن و ماكیاژ، تا لەبەر چاوی پیاوان جوان بن ناویان لەو گوندە ناوی (نوێڤا دوكۆدێریۆ)، كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی بەڕازیڵ، نزیكەی (600) ئافرەت لەو شوێنە هەن، بیرۆكەی خاوەنی ئەو پرۆژەیە ئەوەیە كە ئافرەتان تا دوور لە پیاوان بن، كاری باش دەكەن و هەموو توانایان بۆ كار تەرخان دەكەن، نەوەك بۆ خۆ جوانكردن و خۆڕازاندنەوە. ئەو خانمانەی لەم شوێنەدا كار دەكەن، تەمەنیان نێوان (20 تا 35) ساڵانە، تەنانەت هەندێكیان منداڵیشان هەیە، بەڵام زۆربەیان كچن و حەز دەكەن شوو بكەن، بەڵام دەبێ بە مەرجی ئەو شوێنە رازی بن كە چەند مەرجێكە گرنگترینیان كە ئەگەر ئافرەتەكان لەسەر كار بوون، نابێت پیاوەكانیان بانگیان بكەن و خەریكیان بكەن.
Top