مەناكیر، ئەو هونەرە جوانكارییەیە، كە ماوەیەكە لەسەر پەنجەكانی دەست دەردەكەوێت، بریتییە لە نەخش و دیزاینی جۆراوجۆری رەنگاوڕەنگ و هەمەچەشن لەسەر نینۆكە بچووكەكان، هەر تەنیا نەخش و شێوە نییە، بەڵكو تێكەڵی نێوان رەنگەكان و گونجاندنی چەند رەنگێك ئامادە دەكرێن. لە پێشوودا زیاتر باوی نەخشكردن بوو بۆ نینۆكی دەستی ئافرەتان، ئەوەشیان لە دوو جۆر بوون، یەكەمیان نەخشكردن كردنی سەر نینۆكەكان بوو، كە ئەوەش ماندووبوونێكی زۆری دەویست، بەشی دووەمیش نینۆكی بە نەخشی ئامادەكراو بوو، كە راستەوخۆ لە نینۆك دەخرا. تازەترین شێوەی نەخش و مۆدی بۆیەی نینۆك، بریتییە لە لێكدانی هەردوو رەنگی رەش و سپی لەسەر نینۆكی پەنجەكان، وێڕای ئەوەی نینۆك هەر خۆی سپییە، تەنیا ئەوە نەبێ كە رەنگی رەشی بۆ دەخرێتە سەر و زیاد دەكرێ، هەندێ لە دیزاینەرانی نینۆك، وا هەست دەكەن رەنگی نینۆكیان ئەوەندە سپی نییە، بۆیە رەنگی سپیش لەگەڵ رەنگە رەشەكە بەكاردەهێنن، هەروەها دەتوانی دوای دانانی هەردوو بۆیە رەش و سپییەكە، هەندێك وردە سیم كە لە شێوەی بۆیەدا هەن، لە نێوان رەنگە رەش و سپییەكە بدەیت تا جیایان بكاتەوە.