بسكیتی كاكاو

بسكیتی كاكاو
كەرەستەكان :
1- پاكەتێك و نیو بسكیت
2- 20 گرام كەرە
3- سۆسی شۆكۆلاتە
چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆسی شۆكۆلاتە:
1- سێ كەوچكی چێشت كاكاو
2- هەشت كەوچكی چێشت شەكر
3- 500 میلیلیتر شیری تەڕ
پێكهاتەی سۆسەكە لەگەڵ كەرەكە تێكەڵاوی بكە و بیخەرە سەر ئاگرێكی هێواش دواتر بسكیتەكە وورد بكەو تێكەڵاوی ئەو سۆسەی بكە هەتا بە تەواوەتی بسكیتەكە ووردكراوەكە سۆسەكە هەڵدەمژێت دواتر هەرشێوەیەك پێت جوانە لێی دروست بكە و بیخەرە ناو نایلۆنێكی خاوێنەوە پاشان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بیخەرە ناو سەلاجەوە دواتر دەریبهێنە ئامادەیە بۆ خواردن.
Top