جوانترین و سەیرترین نمایشی فڕۆكەوانی !

جوانترین و سەیرترین نمایشی فڕۆكەوانی !
دەگوترێ ترسناكترین نمایش كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، نمایشی ئاسمانییە بە فڕۆكە، چونكە لە كاتی نمایشدا چەند جووڵە و نمایشی مەترسیدار دەكرێت، كە جیاوازن لە كاتی ئاسایی. لە دواترین نمایشەكانی ئاسمانی و فڕۆكەوانی لە وڵاتی كڕواتیا بە سەرپەرشتی كۆمپانیای (رید بوول) ئەنجام درا، ساڵانەش لەو وڵاتە ئەو نمایشە دەكرێت، وێڕای ئەوەی كە لەم نمایشەدا (54) فڕۆكەی جۆراوجۆر بەشدارییان كردبوو، كە نمایشەكەیان بە جۆرێك كردبوو، بووە جێگەی سەرسامی ئامادەبووان و تەنانەت دەزگاكانی راگەیاندنیش، چاكترین فڕۆكەوانیش، فڕۆكەوانێكی وڵاتی نەمسا بوو بە ناوی (هانییس ئەرچ) كە توانی نازناوەكە لە فڕۆكەوانی ئوستڕاڵی(مارتن سۆنكا) بستێنێتەوە كە خاوەن پلەی یەكەمی نمایشكاری بوو.
Top