مانای خەون - لێدان

مانای خەون - لێدان
زۆر جار لە خەودا دەبینین بەسەر یەكێك كەوتووی و لێدانێكی خۆشی بۆ دەكەیت، یان خۆت دەكەویتە بەر لێدانی چەند كەس، یان كەسێكەوە. با بزانین لێدان لە خەودا مانای چییە؟ ئەگەر لە خەودا كەسێك لێی دای، مانای ئەوەیە ئەو كەسە بە خراپە باست دەكات و دەیەوێ كێشەت بۆت دروست بكات، ئەگەر كەسەكان زۆر بوون، مانای ئەوەیە هەڵەت بەرامبەریان كردووە یان بە هەڵە لێت تێدەگەن، ئەگەر لە خەودا تۆ لە یەكێك بدەیت، مانای ئەوەیە ئەو كەسە گلەیی لێت هەیە و رازی نییە لێت، یاخود بە خراپە باسی ئەو كەسەت كردووە، لێدان لە شت و مەك و كەرەستە، واتە دەستكەوتنی سامان و دارایی، ئەگەر لە كاتی لێدانەكەدا خوێنت بینی، مانای خەوەكە بەتاڵە، ئەگەر هەستت كرد لە كاتی لێدان شوێنێكت دەشكێ، واتە ئەو شوێنەی لەش و لارت پێویستی بە چارەسەری هەیە.
Top