زۆرن ئەوانەی لاسایی كەسایەتییە بەناوبانگەكانی ناوخۆیی و جیهانی دەكەنەوە، بە تایبەت ئەوانەی خولیای وەرزشن، زیاتر لاسایی جووڵە و هەنگاوەكانی یاریزانە بەناوبانگەكان دەكەنەوە، زیاتر لاسایی ئەو یاریزانانە دەكرێتەوە كە سەر و سیمایان جوانە و یاریزانی باشیشن، لەلای خۆشمان زۆربەی گەنجان و كوڕان لاسایی سەر و پرچی یاریزانەكان دەكەنەوە، بەڵام ئەو كوڕە ناوی (شانتا)یە، لە وڵاتی دانیمارك، تەمەنی (17) ساڵە، تا ئێستا هەزارەها دۆلاری لە نەشتەرگەری و جوانكاری خەرج كردووە، تا شێوە و سیمای لە شێوەی یاریزانی پورتوگاڵ و ریال مەدرید (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) بچێ، وەك خۆی دەڵێ : نازانم چەندم سەرف كردووە تا شێوەم لە شێوەی كریستیانۆ بچێ، بەڵام دڵخۆشم بەو كارە و تا ئێستاش چەندین جار لەگەڵ ئەو یاریزانە بووم و وێنەمان بەیەكەوە گرتووە.